بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام
ئاينى پيرۆزى ئيسلام له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌کی پيێكهاتووه:
یه‌که‌میان : ئيمان ،
دووه‌ميان : ئيسلام ،
سێيةميان : ئيحسان ،
وه‌ك له فه‌رموده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ ) هاتووه كه ئیمامى بوخارى و موسليم له ( أبي هريرة) وه بۆمان دهگێرِنه‌وه كه ده‌فه‌رمويًت :
" رۆژێكيان حه‌زره‌ت (د.خ ) له نێو هاوه‌لَانيدا ئاشكرا‌و نومايان بوو ، له‌م كاته‌دا حه‌زره‌تى (جبريل) [عليه السلام] هاته خزمه‌تى و پرسيارى لێ‌كرد له باره‌ى ئيمانن و ئيسلام و ئيحسانه‌وه ، پێغه‌مبه‌ريش (د.خ ) له وه‌لَامياندا فه‌رمووى :
(ئيمان) بريتييه له‌وه‌ى كه : برِوا بهێنيت به خودا‌و به فريشته‌كانى و به كتێبه‌كانى و به پێغه‌مبه‌ره‌كانى و هه‌روه‌ها برِوا بهێنيت به گه‌شتن به ليقاى خودا‌و به زيندوبونه‌وه و ذيانى رۆذى ئاخيره‌ت ،
وه (ئيسلام) بريتييه له وه‌ى كه به‌ندايه‌تى بۆ خودا بكه‌يت و هيچ هاوه‌لَێكى بۆ برِيار نه‌ده‌يت ، هه‌روه‌ها نوێذه‌كانت بكه‌يت و زه‌كات بده‌يت و رۆذوى مانگى ره‌مه‌زان بگريت ،
وه (ئيحسان) بريتييه له وه‌ى كه به شێوازيك به‌ندايه‌تى بكه‌يت بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بيبينيت ، جونكه خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نةبينيت بێگومان ئةو تۆ ده‌بينێت ..پاشان حةزره‌تى (جبريل) [عليه السلام] كۆمه‌لێكى تر پرسيارى له خۆشه‌ويست (د.خ ) كرد‌و وه لَاميانى وه‌رگرته‌وه‌و پاشان هه‌ستاو رۆشت ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ ) بۆ ئه‌وه‌ى هاوه‌لَانى بزانن كه ئه‌و پياوه‌ى ئه‌و كۆمه‌لَه پرسياره‌ى كرد (جبريل) بوو ، فه‌رمووى : ئه‌و پياوه‌م بۆ بگێرِنه‌وه ، ئه‌وانيش زۆر گه‌رِان نه‌يانبينيه‌وه ، پاشان حه‌زره‌ت (د.خ ) پێى راگه‌ياندن كه ئه‌و پياوه حه‌زره‌تى جبريل بوو هاتبوو ئاشناتان بكات لة كار‌و فةرمانى ئاينةكةتان " (1)
كه‌واته ئاينى پيرۆزى ئيسلام له سه‌ر سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى دامه‌زراوه كه هه‌رێكيان ته‌واوكه‌رى ئه‌وى تريانه‌و پێكه‌وه دائيره‌ى ئيسلام دروست ده‌كه‌ن ، يه‌كه‌ميان : ئيمانه ، واته ئه‌صلى دين ، دووه‌ميان : ئيسلامه ، واته فه‌رعى دين ، سێيه‌ميشيان : ئيحسانه ، واته موراقه‌به‌ى په‌روه‌ردگار كه وه‌ك زانايانى ئيسلام ده‌فه‌رموون : خۆى ده‌بينێته‌وه له زانستى (ته‌صه‌ووف) دا .(2)
ـــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1)[صحيح البخاري 1/87 برقم (48) .باب سؤال جبريل النبي (د.خ ) ، صحيح مسلم 1/88 برقم (10) باب الإيمان والاسلام ] .
(2) بنوارِة : مدارج السالكين في منازل إياك نعبد وإياك نستعين (ابن القيم الجوزية) ج 2ص478 ـ 483 ، أسرار الشريعة (إمام عبد الغني النابلسي)ص 275 ،المنتخبات من الأربعين النووية (ابو الأسفار البلخي) ص 12ـ13 .