زاراوه‌كانى شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت وحه‌قيقه‌ت
له‌ ڕووناكى قورئان و سوننه‌ته‌وه

     له‌ رێبازى ته‌صه‌ووفدا زۆر جار ئه‌م سێ زاراوه‌ )شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت وحه‌قيقه‌ت ( به‌ ته‌نها ياخود پيكه‌وه‌ به‌رچاو ده‌كه‌ون و به‌كار ده‌هێنرێن له‌ ده‌قه‌كاندا ،
لێره‌دا گرنگه‌ به‌ كورتى ئه‌وه‌ بزانين كه‌ هيچكام له‌م سێ  زاراوه‌  به‌ديلى ئه‌وى تريان نييه‌ ، به‌لَكو ته‌واوكارى يه‌كترن ، به‌و واتايه‌ى كه‌ هه‌رسێكيان ره‌نگدانه‌وه‌ى يه‌ك راستين كه‌ بريتييه‌ له‌ به‌رنامه‌ى پيرۆزى ئيسلام به‌ ته‌واوى ، كه‌ مرۆژ به‌ هۆيانه‌ه‌ ده‌گاته‌ سه‌عاده‌تى هه‌تاهه‌تايى .

    چونكه‌ (شه‌ريعه‌ت) مه‌به‌ست پێى ده‌قه‌كانى قورئان و سه‌ننه‌ته‌ ، وه‌ (ته‌ريقه‌ت) مه‌به‌ست پێى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ده‌قانه‌يه‌ ، وه‌ (حه‌قيقه‌ت) مه‌به‌ست پێى به‌رده‌وامييه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و جێبه‌جێكردنه‌ تا ئينسان ده‌گاته‌ ئه‌و ئاست و پله‌يه‌ى كه‌ حه‌قيقه‌تى ئيمان و ئيسلامى بۆ رونده‌بێته‌وه‌و شيرينى ئيمان ده‌چه‌ذێت ،كه‌ به‌ (حلاوه‌ الإيمان) له‌ سوننه‌تدا ناوى براوه‌ ، (1) چونك ئيمان هه‌يه‌و شيرينى ئيمانيش هه‌يه‌ ، ئه‌مه‌ى دووه‌ميان له‌ به‌رده‌وامى له‌ سه‌ر ته‌ريقه‌تى شه‌ريعه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ پێى ده‌لَێن حه‌قيقه‌ت .

     ئه‌م سێ زاراوه‌يش له‌ قورئانى پيرۆزدا :
يه‌كه‌م : به‌ زاراوه‌كانى (الصبر و المصابرة و المرابطة) ناوبراون  وه‌ك ئيمامى (البيضاوي) له‌ ته‌فسيره‌كه‌يدا بۆمان باس ده‌كات له‌ ئايه‌تى پيرۆى ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [سورة آل عمران(200) ] (2)

دووه‌م : به‌ زاراوه‌كانى ( الموعظة ، والشفاء ، والهدى)  ناوبراون وه‌ له‌ ئايه‌تى پيرۆزى [ يَاأَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ)  [ سورة يونس(57)] وه‌ك ئيمام (فخر الدين الرازي ) به‌ درێذى رونيكردووه‌ته‌وه‌  .(3)

 سێيه‌م :    هه‌روه‌ها ئيمام (فخرالدين الرازي) ده‌لَێت : مه‌به‌ست له‌ سوره‌تى (فاتحة الكتاب ) ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كه‌ موسڵمان به‌هۆيه‌وه‌ له‌ قۆناغى شه‌ريعه‌ته‌وه‌ ده‌چێته‌ ته‌ريقه‌ت و له‌يشه‌وه‌ ده‌گات به‌ حه‌قيقه‌ت " (4)
چواره‌م : هه‌روه‌ها ئايه‌تى ( لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ) ( سورة المائدة (48) . شێخ (ابن تيميه‌ ى حه‌رانى) له‌ ته‌فسيرى ئايه‌تى پيرۆزى (لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ) (المائدة) (48) ده‌لَێت : (شرعه‌) بريتييه‌ له‌ (شه‌ريعه‌ت) ، (منهاج) يش بريتييه‌ له‌ (ته‌ريقه‌ت ) ، وه‌ مه‌به‌ستيش له‌مانه‌ بريتييه‌ له‌ (حه‌قيقه‌ت ) واته‌ حه‌فيفه‌تى ئاين و ئيسلامه‌تى " (5)

پێنجه‌م :  هه‌روه‌ها له‌ قورئانى پيرۆزدا (تصريح) به‌و سێ زاراوه‌ كراوه‌ :
زاراوه‌ى شه‌ريعه‌ت : له‌ ده‌يان شوێندا وه‌ك ئايه‌تى پيرۆزى (ثمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَه‌ مِنْ الأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لاَ يَعْلَمُونَ)[سورة الجاثية(18)] .
زاراوه‌ى ته‌ريقه‌ت : له‌ ئايه‌تى پيرۆزى (وَأَلَّو اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لاَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا] (سورة الجن (16) ] .  
وه‌ زاراوه‌ى حه‌قيقه‌ت  ياخود (حق) : له‌ ده‌يان جێگه‌دا هاتووه‌ وه‌ك ئايه‌تى يرۆزى ( قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ قُلْ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ أَفَمَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَنْ يُتَّبَعَ أَمَّنْ لاَ يَهِدِّي إِلاَّ أَنْ يُهْدَى فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (سورة يونس (35) .
وه‌ له‌ سوننه‌ت دا : ئه‌و سێ زاراوه‌ به‌ زاراوه‌كانى (ئيمان و ئيسلام و ئيحسان ) ناو براون  . (6)
كه‌واته‌ (شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت و حه‌قيقه‌ت ) سێ زاراوه‌ى شه‌رعين و له‌ يه‌ك نه‌ترازاون و يه‌ك دائيره‌ پێكدێنن كه‌ دره‌ختى فره‌ په‌ل و پۆى پر به‌روبوم و  به‌ره‌كه‌تى ئاينى پيرۆزى ئيسلامه‌ ، بۆيه‌ هه‌ندێ له‌ زانايان فه‌رمويانه‌ : .
(الشريعة شجرة والطريقة أغصانها والحقيقة ثمارها)  واته‌ : شه‌ريعه‌ت وه‌ك ئه‌صلى درختێك وايه‌ ، ته‌ريقه‌ت په‌ل وپۆكانيه‌تى ، حه‌قيقه‌تيش به‌روبوميه‌كانيه‌تى " (7)

ـــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) واته‌ له‌ فه‌رموده‌ى " ثَلَاثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ وَجَدَ حَلَاوَةَ الْإِيمَانِ أَنْ يَكُونَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا وَأَنْ يُحِبَّ الْمَرْءَ لَا يُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُقْذَفَ فِي النَّارِ " رواه البخاري في صحيحه عن أنس بن مالك برقم (15) ج 1ص26 ، و رواه مسلم في صحيحه عن أنس أيضا برقم (60) ج1ص152 .
(2) بنواره‌ [تفسير القاضي البيضاوي مع حاشية شيخ زادة الحنفي ج2ص200] .
(3) بنواره‌ : التفسير الكبير للفخر الرازي ج17 ص 122] .
(4) بنوارِه‌ : التفسير الكبير للفخر الرازي ج 1ص285ـ286] .
(5) بنوارِه‌ : مجموع فتاوي ابن تيمية ، فصل في بيان الشريعة والطريقة والحقيقة ج2 ص 489 .

(6) رواه الشيخان عن عمر بن الخطاب و أبي هريرة رضي  الله عنهما ] بنوارِه‌ : صحيح البخاري ج14ص452 برقم (4404 ) وصحيح مسلم ج1ص87 برقم 9 . .
(7)  بنوارِه‌ : تنوير القلوب للسيخ محمد أمين الكوردي  الأربيلي ص 407 ـ 408]

***   ***   ***