زاراوه‌ى ته‌صه‌ووف له‌ زمانه‌وانيدا

    زاراوه‌ى ته‌صه‌ووف وه‌ك هه‌موو زاراوه‌يه‌كى ترى ئيسلامى ، له‌ روى (روالَه‌ته‌وه‌) نه‌ك (ناوه‌رۆك) ،  زانايان و پسپۆرانى  ئيسلام  جياوازى  بيرو  بۆجوونيان هه‌يه‌  له‌ سه‌ره‌تاو بنه‌رِه‌تى ئه‌و  زاراوه‌دا ،  به‌م پێيه‌ى لاى خواره‌وه‌  :
(1) هه‌نديك له‌ پسپۆرِان دهڵێن : زاراوه‌ى (تصوف) له‌ زاراوه‌ى (أهل الصفه‌) وه‌ هاتووه‌ ، كه‌ كۆمهڵێك له‌ هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوون  ، له‌ سوجێكى مزگه‌وته‌كه‌ى مه‌دينه‌دا هه‌موو كاتيان ته‌رخانكردبوو بۆ به‌ندايه‌تى و يادى خودا ، وه‌ به‌ ئه‌هلى صوففه‌ ناويان ده‌ركردبوو وه‌ زاهيدو دونيا نه‌ويست بوون ، له‌وانه‌ : سلمانى فارسى ، أبو ذر الغفارى و أبو هريره‌ و .. هتد ، وه‌ چه‌ندين ئايه‌تى پيرۆز و فه‌رموده‌ى حه‌زره‌ت (د.خ) له‌ باسى جاكه‌و مه‌دحي ئه‌واندا ده‌دوێت . (1)

 (2) كۆمهڵێكى ديكه‌ له‌ زانايانى ئيسلام دهڵێن : زاراوه‌ى (تصوف) له‌ زاراوه‌ى (الصف الأول) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، جونكه‌ ئه‌هلى ته‌صه‌ووف له‌ ريزى يه‌كه‌مدان به‌ هۆى هه‌رده‌م به‌ندايه‌تيان و نزيكيان له‌ په‌روه‌ردگاريان .(2)

 (3) هه‌ندێكى تر له‌ پسپۆرِان  دهڵێن  :  زاراوه‌ى (الصوفيه‌) له‌ زاراوه‌ى (الصفاء) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، واته‌ : دلَ و ده‌روون پاكى . (3)

 (4) بهڵام  زۆربه‌ى  هه‌ره‌ زۆرى  زانايان  و پسپۆرِانى ئيسلام پاش ليّكۆلَينه‌وه‌يه‌كى زۆر گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و راستييه‌ى  كه‌ :
    بهڵى زانستى ته‌صه‌ووفى ئيسلامى له‌ ناوه‌رۆكدا هه‌موو ئه‌و واتايانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تێدايه‌ ، بهڵام له‌ روى ياساكانى زانستى (إشتقاق ) ه‌وه‌ (علم الصرف والإشتقاق) ، زاراوه‌ى (تصوف) وا گونجاوه‌ بلَێن كه‌ بنه‌رِه‌ته‌كه‌ى له‌ (صوف) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، واته‌ پۆشاكى خورى ، له‌به‌ر دوو هۆ :

يه‌كه‌ميان : گونجاوى ئه‌م بۆجونه‌ له‌ ته‌ك زانستى (اشتقاقى ) عه‌ره‌بيدا ، جونه‌ : ده‌گوتريت (فلان تصوّف إذا لبس الصوف، وتقمص إذا لبس القميص ) واته‌ : له‌ زمانه‌وانيدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پۆشاكى خورى پۆشى پێى ده‌گوترێت : (تصوّف) هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ر كراسێكيشى كرده‌ به‌ر پێى ده‌گوترێت (تقمّص) .

دووميان : پۆشاكى (صوف و خورى) له‌ سه‌ره‌تاى ئيسلامدا و پێش ئيسلاميش ، هه‌رده‌م پۆشاكى خواناسان و صالَحان بووه‌ ، جونك ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ذارى و دونيا نه‌ويستى بووه‌ ، وه‌  زۆرێك له‌ فه‌رموده‌كانى حه‌زره‌ت (د.خ) ئاماذه‌ى بۆ كردووه‌ و هاوهڵانيشى زۆربه‌يان ئه‌و پۆشاكه‌يان پۆشيوه‌ ، ماوه‌يه‌كى زۆر به‌م شێوازه‌ بوون ،  پاشان ئه‌هلى ته‌صه‌ووف له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌ناسرێنه‌وه‌ زۆر گرنگيان نه‌داوه‌  به‌  روالَه‌تيان له‌ روى پۆشينى ئه‌و جۆره‌ پۆشاكه‌وه‌ ،  بۆيه‌  زۆربه‌يان  وه‌ك خهڵكى تر  پۆشاكيان  پۆشيوه‌ ، به‌ لَام ئه‌و زاراوه‌ وه‌ك له‌قه‌بێك به‌ درێذايى  مێذور ئيسلام  هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و  پێيه‌وه‌  ناسراون  . (4)
ــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رجاوه‌كان :
(1)  بنواره‌  : حاشية  شيخ  زادة على  تفسير البيضاوي  ج 1 ص 584 ،  التا ج  الجامع  للأصول  للشيخ منصور  علي  ناصف  ج 5 ص180 ، التصوف  الثورة  الروحية في الاسلام  ، دكتور   أبو  العلا العفيفي ص 47  .
(2) بنواره‌  : عوارف المعارف للإمام أبي حفص عمر السهروردي ص 47 .
(3)  بنواره‌  بۆ درێذه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ : الرسالة القشيرية  للإمام القشيري ص 138 ، الغنية للشيخ عبد القدر الكيلاني ص 558 ، اللمع للإمام أبي نصر السراج ص 47 ، له‌ لێكۆلَينه‌وه‌ى : دكتور عبد الحليم محمود وسرور  .
 (4) بنواره‌ : عوارف المعارف للسهروردي ص 23ـ 24 ،إحياء علوم الدين للإمام الغزالي ج 1 ص 354 ، حليه‌ الأولياء لأبي نعيم الأصفهاني ج 1ص 345 ،ج 2 ل 134 ، كتاب اللمع لأبي نصر السراج ص 574 ، الطبقات الكبرى لابن سعد الزهري ج 4 ص 80 ، الإصابه‌ في تميز الصحابه‌ للعسقلاني ج1ص120 ، تفسير النسفي لأبي البركات النسفي ج 2ص 49 ، التأريخ الكبير لابن عساكر الدمشقي ج 6 ص 50، مقدمه‌ ابن خلدون ص 467 ،حاشيه‌ الجمل المسماه‌ بـ الفتوحات الإلهيه‌ على تفسير الجلالين ج2ص 132 ، التاج الجامع للأصول للشيخ منصور  علي  ناصف  ج3 ص 53 ، التفسير والمفسرون للدكتور محمد حسين الذهبي ج2 ص 387 ، التصوف الثوره‌ الروحية في الاسلام للدكتور. أبو العلا العفيقي ص 34 ، نشأة التصوف الأسلامي للدكتور إبراهيم البسيوني ص 16)، ته‌صه‌ووف له‌ بنجينه‌و ناوه‌رۆكدا ، حسن خالد موفتى ل 9-17 .

***   ***   ***