زاراوه‌ى ته‌صه‌ووف له ناوه‌رۆكدا
زانستى ته‌صه‌ووف وه‌ك هه‌موو زانستێكى ئيسلامى تر كۆمه‌لَه پێناسه‌يه‌كى هه‌يه كه له ناوه‌رۆكدا تێكرِايان له يه‌ك حه‌قيقه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌يان گرتووه ، كه ده‌توانين بلَێن :
له نێو ئه‌و كۆمه‌لَه پێناسه‌دا جياوازيى واتايى بابه‌تى ياخود جه‌وهه‌رى نييه ، به‌لَكو جياوازيه‌كان روكه‌شين و هه‌لَقولَاون له‌و راستييه‌ى كه ته‌صه‌ووف خۆى له خۆي‌دا چه‌شتنه‌و هه‌ر زانايه‌كيش كه پسپۆرِه له‌و مه‌يدانه‌دا به‌پێى جۆرى چه‌شتنه‌كه‌ى خۆى و به‌پێى ئاستى به‌هره‌مه‌ند بوونى و به پێى پله‌و پايه‌ى له‌و زانسته‌دا تاريف و پێناسه‌ى تايبه‌ت به‌و زانسته ئه‌نجام داوه ، به لَام ئه‌وه‌ى كه زانايانى ئيسلام كۆن له سه‌رى ئه‌وه‌ي كه :
زانستى ته‌صه‌ووف بريتييه له : په‌يرِه‌وكردنى ره‌وشته به‌رزه‌كانى ئيسلام .به‌واتايه‌كى تر ، بريتييه له کۆمه‌ڵه بنه‌وماو بنچينه‌يه‌ك كه به‌هۆيانه‌وه مرۆڤ په‌يوه‌ندى ده‌به‌ستێت له‌ته‌ك په‌روه‌ردگاريداو ، وازده‌هێنێت له هه‌موو كرده‌وه‌و ره‌وشتێكى ناپه‌سه‌ندو پياده‌ى هه‌موو ره‌وشت و كرده‌وه‌يه‌كى په‌سه‌ند ده‌كات ، كه زانايانى ته‌صه‌ووف به‌و پرۆسه ده‌لَێن :( التخلي عن الرذائل والتحلي بالفضائل ) " (1)
وه نمونه‌ى ره‌وشتى ناپه‌سه‌ند كه پێويسته دڵَ و ده‌رون لێيان پاك و پالَفته بكرێته‌وه وه‌ك : دوورِويى و رييا بازى و تورَه‌يى و كينه‌و ده‌خه‌زارى و حه‌ساده‌ت بردن به خه‌لَكى و دوو زبانى و فيزو ده‌مارگيرى و خۆپه‌سه‌ندى و .. هتد .
وه ره‌وشتى جوان و په‌سه‌ند كه ديسان پێويسته دڵ و ده‌رون پێيان ئاواشته‌و رازاوه بكرێت له نمونه‌ى : خۆشه‌ويستى خودا‌و گه‌ردن كه‌چىو خۆرِاگرى و يارمه‌تيدانى خه‌لَكى و لێبوردن و عييززه‌تى نه‌فس و ئيستيقامه‌ت و دامه‌زراوى دڵ و ..هتد .
كه ئه‌و جۆره چاكسازيانه له زاراوه‌ى قورئانى پيرۆزدا له شوێنێكدا ناوبراوه به (تزكية النفس) واته : پالفته‌كردن نه‌فس ، وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا )(سورة (الشمس)(9 ـ10))
وه له شوێنێكى تردا ناوبراوه به (مجاهدة النفس) ، واته : كۆشش كردن له ته‌ك نه‌فس دا به مه‌به‌ستى پالَفته‌كردنى له ره‌ووشه نا شياوو نا په‌سه‌نده‌كان ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ) (سورة (العنكبوت ) (69)
وه له زاراوه‌ى فه‌رموده‌كانى حه‌زره‌تدا [ ] ناوبراون به (تصفية القلب) ياخود (إصلاح القلب) وه‌ك له فه‌رموده‌يه‌كى (صحيح)دا هاتووه كه ( النعمان بن بشير ) بۆمان ده‌گێرِته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر[ ] فه‌رموى : (أَلَا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ ، أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ "(2) واته : له نێو جه‌سته‌ى مرۆڤ دا پارچه گۆشتێك هه‌يه ، ئه‌گه‌ر چاك وئيصلاح كرا هه‌موو جه‌سته‌ى مرۆظه‌كه ئيصلاح ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌يشه‌وه ئه‌گه‌ر خراب و ئيفساد كرا تێكرِاى جه‌سته‌ى مرۆظه‌كه خرا ده‌بێت ، ئه‌و پارظه گۆشته‌ش بريتييه له (دڵَ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره : دائرة المعارف الإسلامية ، لجنة الدكتور أحمد الشنتناوى و رفاقه ج5ص 380 ، تلبيس ابليس ، أبو الفرج ابن الجوزى ص 162ـ 163 .
(2) بنواره : صحيح البخاري ج1ص90 باب فضل من استبرأ لدينه برقم 50، صحيح مسلم ج8ص290 باب أخذ الحلال وترك الشبهات برقم 2996.
*** *** ***