رێبازى نه‌قشبه‌ندى  
له‌
روانگه‌ى نيسبه‌ت و واتاوه‌

      نيسبه‌تى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و واتاى ئه‌و نيسبه‌ته‌ : ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ حه‌زره‌تى شێخ محمد بهاء الدين محمدى كورِى محمدى كورِى محمدى ئووه‌يسى حوسه‌ينى بوخارى ناسراو به‌ (شاهى بوخارا) ياخود (شاهى نه‌قشبه‌ند) (قدس الله سره) كه‌ له‌ سالَه‌كانى نێوان[717ـ791هـ] ژياوه‌ ، وه‌ داده‌نرێت به‌ يه‌كێك له‌ گرنگترين و ناسراو ترينى ڕابه‌رانى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى به‌ تايبه‌ت و  رێبازى ته‌صه‌ووفى ئيسلامى به‌ شێوازێكى گشتى ، وه‌ ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌نديش به‌ شێوازيكى به‌ربلَاو زياتر له‌وه‌وه‌ شوهره‌تى په‌يداكردوو بلَاو بووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ (نه‌قشبه‌ند) نازناوى ئه‌وه‌ و به‌و نيسبه‌ته‌وه‌  ته‌ريقه‌ته‌كه‌يش شوهره‌تى په‌يدا كردووه‌ .

    هه‌روه‌ها  زاراوه‌ى (نه‌قشبه‌ندى) كه‌ له‌قه‌بى (شاهى نه‌قشبه‌نده‌) (قدس الله سره) جه‌ند بۆچونێك هه‌يه‌ له‌واتاى ئه‌و زاراوه‌ پێكهاته‌دا ، به‌هێزترينيان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ :
(نه‌قش به‌ند) واته‌ : په‌يوه‌ندى نه‌قش ، كه‌ له‌ ئه‌صلَدا بريتييه‌ له‌ وێنه‌ى ته‌بعكار له‌ سه‌ر مۆم يان هه‌رشتێكى تر ، پاشان مانه‌وه‌ى ره‌سمى ئه‌و ته‌بعه‌ له‌و جێگه‌يه‌دا به‌بێ سرِينه‌وه‌ .
به‌و واتايه‌ى كه‌ (شاهى نه‌قشبه‌نده‌) (قدس الله سره)  يادى په‌روه‌ردارى كردووه‌ به‌ (دڵ) ، كه‌ ناسراوه‌ به‌ (الذكر القلبي) به‌ به‌رده‌وامى هه‌تا واى لێهاتووه‌ وێنه‌ى ( الله ) له‌ سه‌ر دڵى نه‌قشى گرتووه‌و ته‌بع بووه‌ ، بۆيه‌ ناو نرواوه‌ نه‌قشبه‌ندى  .(1)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سه‌رچاوه‌كان :
(1) جامع كرامات الأولياء للشيخ يوسف بن اسماعيل النبهاني ج 1ص 240ـ 253 ،  تنوير القلوب في معامله‌ علام الغيوب،الشيَخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 539-540 ، الحديقه‌ النديه‌ في الطريقه‌ النقشبنديه‌ والبهجه‌ الخالديه‌ قدس الله اسرارهم العليه‌ للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ، ص 22 .

***   ***   ***