به‌خێربێن بۆ مالپه‌ری سه‌رفرازان

پێناسه‌ى ئاينى پيرۆزى ئيسلام

    ئاينى پيرۆزى ئيسلام دووا په‌يامى په‌روه‌ردگاره‌  بۆ  سه‌ر  زه‌وى ، وه‌ پاك و بێگه‌رده‌و هيچ كه‌م و كورتييه‌كى نييه‌ ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌ فه‌رموێت [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمْ الإِسْلاَمَ دِينًا] (المائدة) (5)) .
وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش حه‌زره‌تى (محمد المصطفى) (د.خ) دووا نێردراوى خودايه‌ به‌ مه‌به‌ستى رينومايى كردنى خه‌لًك  بۆ سه‌ر رێگه‌ى راست  و رزگاركردنيان له‌ تاريكى نه‌فامى و گومرايى بۆ رۆشنايى زانست و برِوا بوون و هيدايه‌ت ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌ فه‌رموێت [الر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ] (ابراهيم)(1))
وه‌ ئه‌و په‌يامه‌يش كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يدا ره‌وانه‌ى كردووه‌ بريتىيه‌ له‌ قورئانى پيرۆز كه‌ دوا په‌يامى خودايه‌و هه‌لَوه‌شێنه‌ره‌وه‌ى په‌يامه‌ ئاسمانيه‌كانى تره‌ و شه‌ريعه‌تى راسته‌قينه‌ هه‌تاهه‌تايى ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ) (آل عمران(85)) هه‌روه‌ها ده‌ فه‌رموێت [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا ] ((الإسراء) (9))
وه‌ ئيسلام بێگومان دوره‌ له‌ هه‌موو توندو تيژيه‌ك ، رێبازێكى ناوه‌رِاست گيره‌و به‌ شێوازى نه‌رم و نيان ره‌فتار له‌ ته‌ك به‌رانبه‌ره‌كه‌يدا ده‌كات ، خواى گه‌وره‌ ده‌ فه‌رموێت [ و كَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ] ((البقرة ) (143)) . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [ لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ ] ((البقرة ) (256)) .
وه‌ ئيسلام هه‌رده‌م گرنگى ده‌دات به‌ گفتوگۆ و پێكه‌وه‌ ژيان و ئاينێكى به‌ سۆزه‌ و  بانگێشت بۆ ته‌ساموح و لێبوردن و برايه‌تى ده‌دات ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت [ قُلْ يَاأَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللَّهَ وَلاَ نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ]((آل عمران )(64)) . هه‌روه‌ها ده‌ فه‌رموێت [ وَإِنْ أَحَدٌ مِنْ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ]  ( (التوبة ) (8)) ، هه‌روه‌ها ده‌ فه‌رموێت [ فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنْ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي  الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ] ((آل عمران ) (159))    
وه‌ ئيسلام له‌ پێناو ئيصلاح و چاك سازى گۆمه‌لَگادا  بانگه‌واز ده‌كات ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ئاماژه‌ى پێداوه‌ له‌ سه‌ر زارى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (د.خ) كه‌ ده‌فه‌رموێت [ إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ الإِصْلاَحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ] ((هود ) (88)) .
وه‌ به‌خته‌وه‌رى هه‌تاهه‌تايش هه‌ر له‌ ئيسلامدايه‌و پاشه‌رۆژى ڕووناك و پرِ كامه‌رانيش هه‌ر بۆ ئيسلام و موسلمانانه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت [ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ] ((الأنعام) (153)) [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ ]((آل عمران) (85)) .
***   ***   ***

 

 

 

 

بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام


ئاينى پيرۆزى ئيسلام له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌کی پيێكهاتووه‌:
یه‌که‌میان : ئيمان ،
دووه‌ميان : ئيسلام ،
سێيةميان : ئيحسان ،
وه‌ك له‌ فه‌رموده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ ‎‎‎‎ ) هاتووه‌ كه‌ ئیمامى بوخارى و موسليم له‌ ( أبي هريرة) وه‌ بۆمان دهگێرِنه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمويًت :
" رۆژێكيان حه‌زره‌ت (د.خ ‎‎‎‎ ) له‌ نێو هاوه‌لَانيدا ئاشكراو نومايان بوو ، له‌م كاته‌دا حه‌زره‌تى (جبريل) [عليه السلام] هاته‌ خزمه‌تى و پرسيارى لێكرد له‌ باره‌ى ئيمانن و ئيسلام و ئيحسانه‌وه‌  ، پێغه‌مبه‌ريش (د.خ ‎‎‎‎ ) له‌ وه‌لَامياندا فه‌رمووى :
(ئيمان) بريتييه‌ له‌وه‌ى كه‌ : برِوا بهێنيت به‌ خوداو به‌ فريشته‌كانى و به‌ كتێبه‌كانى و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانى و هه‌روه‌ها برِوا بهێنيت به‌ گه‌شتن به‌ ليقاى خوداو به‌ زيندوبونه‌وه‌ و ذيانى رۆذى ئاخيره‌ت ،
وه‌ (ئيسلام) بريتييه‌ له‌ وه‌ى كه‌ به‌ندايه‌تى بۆ خودا بكه‌يت و هيچ هاوه‌لَێكى بۆ برِيار نه‌ده‌يت ، هه‌روه‌ها نوێذه‌كانت بكه‌يت و زه‌كات بده‌يت و رۆذوى مانگى ره‌مه‌زان بگريت ،
وه‌ (ئيحسان)  بريتييه‌ له‌ وه‌ى  كه‌  به‌ شێوازيك  به‌ندايه‌تى بكه‌يت بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ بيبينيت ، جونكه‌ خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نةبينيت بێگومان ئةو تۆ ده‌بينێت ..پاشان حةزره‌تى (جبريل) [عليه السلام] كۆمه‌لێكى تر پرسيارى له‌ خۆشه‌ويست (د.خ ‎‎‎‎ ) كردو وه‌ لَاميانى وه‌رگرته‌وه‌و پاشان هه‌ستاو رۆشت ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ ‎‎‎‎ ) بۆ ئه‌وه‌ى هاوه‌لَانى بزانن كه‌ ئه‌و پياوه‌ى ئه‌و كۆمه‌لَه‌ پرسياره‌ى كرد (جبريل) بوو ، فه‌رمووى : ئه‌و پياوه‌م بۆ بگێرِنه‌وه‌ ، ئه‌وانيش زۆر گه‌رِان نه‌يانبينيه‌وه‌ ، پاشان حه‌زره‌ت (د.خ ‎‎‎‎ ) پێى راگه‌ياندن كه‌ ئه‌و پياوه‌ حه‌زره‌تى جبريل بوو هاتبوو ئاشناتان بكات لة كارو فةرمانى ئاينةكةتان " (1)
كه‌واته‌ ئاينى پيرۆزى ئيسلام له‌ سه‌ر سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى دامه‌زراوه‌ كه‌ هه‌رێكيان ته‌واوكه‌رى ئه‌وى تريانه‌و پێكه‌وه‌ دائيره‌ى ئيسلام دروست ده‌كه‌ن  ،  يه‌كه‌ميان : ئيمانه‌ ، واته‌ ئه‌صلى دين ، دووه‌ميان : ئيسلامه‌ ، واته‌ فه‌رعى دين ، سێيه‌ميشيان : ئيحسانه‌ ، واته‌ موراقه‌به‌ى په‌روه‌ردگار كه‌ وه‌ك زانايانى ئيسلام ده‌فه‌رموون : خۆى ده‌بينێته‌وه‌ له‌ زانستى (ته‌صه‌ووف) دا .(2)
ـــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1)[صحيح البخاري 1/87 برقم (48) .باب سؤال جبريل النبي (د.خ ‎‎‎‎ ) ، صحيح مسلم 1/88 برقم (10) باب الإيمان والاسلام ] .
(2) بنوارِة : مدارج السالكين في منازل إياك نعبد وإياك نستعين (ابن القيم الجوزية) ج 2ص478 ـ 483 ، أسرار الشريعة (إمام عبد الغني النابلسي)ص 275 ،المنتخبات من الأربعين النووية (ابو الأسفار البلخي) ص 12ـ13 .  
***   ***   ***

 

زاراوه‌كانى شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت وحه‌قيقه‌ت
له‌ ڕووناكى قورئان و سوننه‌ته‌وه


     له‌ رێبازى ته‌صه‌ووفدا زۆر جار ئه‌م سێ زاراوه‌ )شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت وحه‌قيقه‌ت ( به‌ ته‌نها ياخود پيكه‌وه‌ به‌رچاو ده‌كه‌ون و به‌كار ده‌هێنرێن له‌ ده‌قه‌كاندا ،
لێره‌دا گرنگه‌ به‌ كورتى ئه‌وه‌ بزانين كه‌ هيچكام له‌م سێ  زاراوه‌  به‌ديلى ئه‌وى تريان نييه‌ ، به‌لَكو ته‌واوكارى يه‌كترن ، به‌و واتايه‌ى كه‌ هه‌رسێكيان ره‌نگدانه‌وه‌ى يه‌ك راستين كه‌ بريتييه‌ له‌ به‌رنامه‌ى پيرۆزى ئيسلام به‌ ته‌واوى ، كه‌ مرۆژ به‌ هۆيانه‌ه‌ ده‌گاته‌ سه‌عاده‌تى هه‌تاهه‌تايى .
    چونكه‌ (شه‌ريعه‌ت) مه‌به‌ست پێى ده‌قه‌كانى قورئان و سه‌ننه‌ته‌ ، وه‌ (ته‌ريقه‌ت) مه‌به‌ست پێى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ده‌قانه‌يه‌ ، وه‌ (حه‌قيقه‌ت) مه‌به‌ست پێى به‌رده‌وامييه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و جێبه‌جێكردنه‌ تا ئينسان ده‌گاته‌ ئه‌و ئاست و پله‌يه‌ى كه‌ حه‌قيقه‌تى ئيمان و ئيسلامى بۆ رونده‌بێته‌وه‌و شيرينى ئيمان ده‌چه‌ذێت ،كه‌ به‌ (حلاوه‌ الإيمان) له‌ سوننه‌تدا ناوى براوه‌ ، (1) چونك ئيمان هه‌يه‌و شيرينى ئيمانيش هه‌يه‌ ، ئه‌مه‌ى دووه‌ميان له‌ به‌رده‌وامى له‌ سه‌ر ته‌ريقه‌تى شه‌ريعه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ پێى ده‌لَێن حه‌قيقه‌ت .
     ئه‌م سێ زاراوه‌يش له‌ قورئانى پيرۆزدا :
يه‌كه‌م : به‌ زاراوه‌كانى (الصبر و المصابرة و المرابطة) ناوبراون  وه‌ك ئيمامى (البيضاوي) له‌ ته‌فسيره‌كه‌يدا بۆمان باس ده‌كات له‌ ئايه‌تى پيرۆى ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [سورة آل عمران(200) ] (2)
دووه‌م : به‌ زاراوه‌كانى ( الموعظة ، والشفاء ، والهدى)  ناوبراون وه‌ له‌ ئايه‌تى پيرۆزى [ يَاأَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ)  [ سورة يونس(57)] وه‌ك ئيمام (فخر الدين الرازي ) به‌ درێذى رونيكردووه‌ته‌وه‌  .(3)
 سێيه‌م :    هه‌روه‌ها ئيمام (فخرالدين الرازي) ده‌لَێت : مه‌به‌ست له‌ سوره‌تى (فاتحة الكتاب ) ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كه‌ موسڵمان (4)
پێنجه‌م :  هه‌روه‌ها له‌ قورئانى پيرۆزدا (تصريح) به‌و سێ زاراوه‌ كراوه‌ :
زاراوه‌ى شه‌ريعه‌ت : له‌ ده‌يان شوێندا وه‌ك ئايه‌تى پيرۆزى (ثمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَه‌ مِنْ الأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لاَ يَعْلَمُونَ)[سورة الجاثية(18)] .
زاراوه‌ى ته‌ريقه‌ت : له‌ ئايه‌تى پيرۆزى (وَأَلَّو اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لاَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا] (سورة الجن (16) ] .  
وه‌ زاراوه‌ى حه‌قيقه‌ت  ياخود (حق) : له‌ ده‌يان جێگه‌دا هاتووه‌ وه‌ك ئايه‌تى يرۆزى ( قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ قُلْ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ أَفَمَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَنْ يُتَّبَعَ أَمَّنْ لاَ يَهِدِّي إِلاَّ أَنْ يُهْدَى فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (سورة يونس (35) .
وه‌ له‌ سوننه‌ت دا : ئه‌و سێ زاراوه‌ به‌ زاراوه‌كانى (ئيمان و ئيسلام و ئيحسان ) ناو براون  . (5)
كه‌واته‌ (شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت و حه‌قيقه‌ت ) سێ زاراوه‌ى شه‌رعين و له‌ يه‌ك نه‌ترازاون و يه‌ك دائيره‌ پێكدێنن كه‌ دره‌ختى فره‌ په‌ل و پۆى پر به‌روبوم و  به‌ره‌كه‌تى ئاينى پيرۆزى ئيسلامه‌ ، بۆيه‌ هه‌ندێ له‌ زانايان فه‌رمويانه‌ : .(الشريعة شجرة والطريقة أغصانها والحقيقة ثمارها)  واته‌ : شه‌ريعه‌ت وه‌ك ئه‌صلى درختێك وايه‌ ، ته‌ريقه‌ت په‌ل وپۆكانيه‌تى ، حه‌قيقه‌تيش به‌روبوميه‌كانيه‌تى " (6)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) واته‌ له‌ فه‌رموده‌ى " ثَلَاثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ وَجَدَ حَلَاوَةَ الْإِيمَانِ أَنْ يَكُونَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا وَأَنْ يُحِبَّ الْمَرْءَ لَا يُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُقْذَفَ فِي النَّارِ " رواه البخاري في صحيحه عن أنس بن مالك برقم (15) ج 1ص26 ، و رواه مسلم في صحيحه عن أنس أيضا برقم (60) ج1ص152 .
(2) بنواره‌ [تفسير القاضي البيضاوي مع حاشية شيخ زادة الحنفي ج2ص200] .
(3) بنواره‌ : التفسير الكبير للفخر الرازي ج17 ص 122] .
(4) بنوارِه‌ : التفسير الكبير للفخر الرازي ج 1ص285ـ286] .
(5) رواه الشيخان عن عمر بن الخطاب و أبي هريرة رضي  الله عنهما ] بنوارِه‌ : صحيح البخاري ج14ص452 برقم (4404 ) وصحيح مسلم ج1ص87 برقم 9 . .
(6)  بنوارِه‌ : تنوير القلوب للسيخ محمد أمين الكوردي  الأربيلي ص 407 ـ 408]
***   ***   ***

 

 

 

رێبازه‌كانى ته‌صه‌ووف له‌ ژێر تيشكى قورئان و سوننه‌تد


    له‌ رێبازى ته‌صه‌ووفدا هاتووه‌ كه‌ (الطُرق إلى الله بعدد أنفاس الخلائق)(1) ، واته‌ : رێبازو ته‌ريقه‌ت بۆ  ناسينى په‌روه‌ردگار ، له‌ زۆريدا به‌ زماره‌ى هه‌ناسه‌ى دروستكراوه‌كانيه‌تى .. ئه‌مه‌يش بێگومان هيچ دژايه‌تييه‌كى نييه‌ له‌ ته‌ك ئه‌و راستييه‌دا كه‌ رێگه‌ى راست ته‌نها  يه‌ك  رێگايه‌و خواى گه‌وره‌ ناوى بردووه‌ به‌ (الصراط المستقيم ) .
چونكه‌ تێرِاى ئه‌و رێبازه‌ ته‌صه‌ووفيانه‌ (الطرق الصوفية) كۆمه‌لَه‌ روبارێكن وهه‌لَقولَاوى ده‌رياى شه‌ريعه‌تى ئيسلامن ، وه‌ يه‌ك راسته‌ ريِگه‌ پێكدێنن كه‌ (الصراط المستقيم ) ،
هه‌ر وه‌ك چۆن زانايانى فيقهى ئيسلامى هه‌ندێ جياوازييان هه‌يه‌ له‌ بۆچونه‌كانياندا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێ بابه‌تى فيقهى وه‌ ئه‌و جياوازيانه‌ش ره‌حمه‌تن به‌ ئوممه‌تى ئيسلام وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمويه‌تى (إختلاف أمتي رحمة) له‌ ريوايه‌تێكى تردا (اختلاف أصحابي رحمة) له‌ رسوايه‌تێكى تردا (اختلاف العلماء رحمة) (2) وه‌ به‌هۆي ئه‌و جياوازى بيرو بۆچون و ئيجتيهاداتانه‌يانه‌وه‌ جه‌ندين مه‌زاهيبى فيقهى راست دروستبووه‌و ، هه‌روه‌هايش ئه‌و جۆره‌ جياوازيه‌ى كه‌ له‌ نێوان هه‌ندى له‌ رێبازه‌ ته‌صه‌ووفيه‌كاندا هه‌يه‌ ، وه‌ك رێبازى نه‌قشبندى و قادرى و سوهره‌وه‌ردى و روفاعى و ...هتد ، جياوازييه‌كى روكه‌شييه‌و له‌ روى ئيجتيهاده‌وه‌يه‌ و هه‌موو ئه‌و رێبازانه‌يش ئامانجيان له‌ كۆتاييدا هه‌ر يه‌ك ئامانجه‌ كه‌ بريتييه‌ له‌ گه‌ياندنى رێبواران و موريدانى رێگه‌ى راست (الصراط المستقيم) به‌ ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگار (جل جلاله) وه‌ به‌لَگه‌يش له‌ سه‌ر زۆرى رێبازو ته‌ريقه‌ت بۆ لاى خودا زۆره‌ له‌وانه‌ :
1ـ له‌ سوره‌تى (فاتحة) دا باش  ئايه‌تى (إهدنا الصراط المستقيم) ئایه‌تى (صراط الذين أنعمت عليهم) هاتووه‌ ، كه‌ ته‌عبيره‌ له‌و راستييه‌ى كه‌ باسمان كرد ، كه‌ بێگومان ئه‌وانه‌ى خواى گه‌وره‌ نيعمه‌تى ئيمانى به‌ سه‌ردا رژاندوون زۆرن له‌ نمونه‌ى پێغه‌مبه‌ران و راستگۆيان و شه‌هيدان و صالَحان و ئه‌وانه‌يش ره‌فاقه‌تى صالَحان و دۆستانى خودا ده‌كه‌ن ، وه‌ك ئايه‌ته‌كه‌ى سوره‌تى (النساء) بۆمان نومايان ده‌كات (َمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُوْلَئِكَ رَفِيقًا) [النساء (69)] ئه‌م كۆمه‌لَانه‌ له‌ روى جۆرى كۆشش و ناو نازناوه‌وه‌ جياوازن به‌لَام له‌ يه‌ك حه‌قيقه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌يان گرتووه‌ .

2ـ  ئايه‌تى پيرۆزى ( إِنَّ هَذِهِ تَذْكِرَةٌ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلاً) [ المزمل(19)] [ الإنسان(29)] كه‌ (سبيلا) به‌ (نكرة) و ناديار هاتووه‌ ، واته‌ : هه‌ر رێگايه‌ك كه‌ تۆ بگه‌ێنێت به‌ رێگه‌ى راس و ره‌زامه‌ندى خودا .
3ـ ئايه‌تى پيرۆزى ( وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِێنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ) [ العنكبوت(69)] وه‌ ئايه‌تى پيرۆزى (وَمَا لَنَا أَلاَّ نَتَوَكَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَى مَا آذَيْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْێتَوَكَّلْ الْمُتَوَكِّلُونَ)[ أبراهيم(12)] ، كه‌ له‌ هه‌ر دوو ئايه‌ته‌كه‌دا ووشه‌ى (سُبُلَنا) ى به‌كار هێناوه‌ ، واته‌ : رێگاكانمان ، ئه‌گه‌ر ته‌نها يه‌ك رێگا هه‌بوايه‌ بۆ ناسينى خودا  ده‌يفه‌رمو : (لنهدينهم سبيلنا) .
3ـ هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا (سُبُل السلام) ى به‌كارهێناوه‌ ، واته‌ : رێگاكانى ئاشتى ، ياخود ئه‌و رێگايانه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر په‌يرِه‌وى هه‌ركاميانت كرد ده‌تگه‌ێنێته‌ ئاشتى و به‌هه‌شتى به‌رين ،وه‌ له‌ كۆتايى ئايه‌ته‌كه‌دا ئه‌و رێگا راستانه‌ى به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ (الصراط المستقيم) كه‌ سه‌ر چاوه‌ى هه‌موويانه‌ ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (قَدْ جَاءَكُمْ مِنْ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ *  يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنْ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ ) [ المائة (15ـ16) ]
4ـ هه‌روه‌ها ئايه‌تى پيرۆزى (وَلِكُلّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا فَاسْتَبِقُوا الْخَيْراتِ) [ البقرة (148) ] ديسان ئه‌و راستييه‌ مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت ، كه‌ گرنگ پێشبرِكێكردنه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاكه‌ له‌ هه‌ر رێگايه‌كى دروسته‌وه‌ بێت .
5ـ ئايه‌تى پيرۆزى (لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ) (المائده‌) (48) شێخ (ابن تيميه‌ ى حه‌رانى) ده‌لَێت : (شرعه‌) بريتييه‌ له‌ (شه‌ريعه‌ت) ، (منهاج) يش بريتييه‌ له‌ (ته‌ريقه‌ت ) ، وه‌ مه‌به‌ستيش له‌مانه‌ بريتييه‌ له‌ (حه‌قيقه‌ت ) واته‌ حه‌فيفه‌تى ئاين و ئيسلامه‌تى " (3)
6ـ هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ى پيّغه‌مبه‌ر (د.خ)( أصحابي كالنجوم بأيهم إقتديتم إهتديتم )(4) كه‌ له‌ راستيشدا هه‌ر يه‌ك له‌و رێبازه‌ ته‌صه‌ووفيانه‌ له‌ ريشك و بنه‌رِتدا زنجيره‌ى رابه‌رانيان ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر يه‌كێك له‌و هاوه‌لَه‌ به‌رزانه‌ى حه‌زره‌ت (د.خ) ، به‌ نمونه‌ ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى سيلسيله‌كه‌ى ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر حه‌زره‌تى (أبو بكر الصديق) (رضي الله عنه )،وه‌ ته‌ريقه‌تى قادريش سيلسيله‌كه‌ى ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر حه‌زره‌تى (علي) (كرم اجوجهه) .
     بۆيه‌ ده‌كرێت بلَێن : راسته‌ ته‌ريقه‌ته‌كان له‌ رووى روالَه‌ت و ناوه‌وه‌  جياوازيان هه‌يه‌يه‌ به‌لَام له‌ ناوه‌رۆك  و حه‌قيقه‌ت و جه‌وهه‌ردا هيچ جياوازييه‌كيان نييه‌و هه‌موويان كار ده‌كه‌ن له‌ پێناو وه‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خودا و گه‌ياندنى موريد به‌ ناسينى په‌روه‌ردگارو په‌يرِه‌وكردنى له‌ شا رێبازى شه‌ريعه‌تى ئيسلام .
به‌نمونه‌ :
ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى له‌ سه‌ره‌تادا زياتر گرنگى به‌ دڵ و ده‌روون ده‌دات ، به‌و واتايه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر (دڵ) ئيصلاح بوو تێكرِاى مرۆڤ له‌ هه‌ستياره‌كان و په‌ل و پۆى ئيصلاح ده‌بێت ، چونكه‌ دڵ پايته‌خته‌و په‌ل و پۆيش شۆێن كه‌وتوى ئه‌ون ،
به‌لَام ته‌ريقه‌تى قادرى له‌ سه‌ره‌تادا زياتر گرنگى ده‌دات به‌ ئيصلاح كردنى روكه‌ش و زاهيرى مرۆڤ له‌ هستياره‌كان و په‌ل و پۆ ، به‌و پێيه‌ى كه‌ نه‌فسى مرۆڤ  ياخييه‌و  ئه‌گه‌ر  روالَه‌ت و زاهيره‌كه‌ی شكا ناوه‌وه‌يشى له‌ په‌ل و پۆ ده‌كه‌وێت ،
ئه‌م بۆچونانه‌ هه‌ردووكيان راستن و سه‌لمێنراون به‌ به‌لَگه‌ى دروست له‌ قورئان و سوننه‌ت ، وه‌ دوو ئيجتيهادى به‌ روالَه‌ت له‌ يه‌ك جياوازن به‌لَام به‌ جه‌وهه‌ر و واتا يه‌ك ئامانجيان هه‌يه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌كردنى مرۆظه‌ له‌ هه‌ر دوو رووى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى خودى مرۆڤه‌كه‌ ، له‌ پێناو به‌ ئه‌نجامگه‌ياندنى فه‌رمانى خودا له‌ ئايه‌تى پيرۆزى (وَذَرُوا ظَاهِرَ الإِثْمِ وَبَاطِنَهُ إِنَّ الَّذِينَ يَكْسِبُونَ الإِثْمَ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا يَقْتَرِفُونَ) (الأنعام (120) .(5)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنوارِه‌ : الطبقات الصوفية لأبي عد الرحمن السلمي ص 472 ، الأنوار القدسية في بيان آداب العبودية للأمام عبد الوهاب الشعراني ج 1ص87]
(2) بنوارِه‌ : فيض القدير شرح الجامع الصغير للمحدث المناوي ج 1 ص211 ، تفسير روح المعاني للألوسي ج 4ص24
(3) بنوارِه‌ : المطالب العالية للحافظ العسقلاني برقم (4193) .

***   ***   ***

 

 

زانستى ته‌صه‌ووف و سه‌رچاوه‌كانى


     زانستى ته‌صه‌ووف له‌ ئیسلامدا پله‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌و گرنگى هه‌یه‌ ، چونكه‌ وه‌ك زانایانى : ئیسلام  ده‌فه‌رمون : ئاینى  ئیسلام  به‌ شیوه‌یه‌كى گشتى خۆى ده‌بینیته‌وه‌ له‌ سى زانستدا :
یه‌كه‌میان : زانستى عه‌قیده‌ى ئیسلامى،(علم العقائد الإسلامیه‌) .
دووه‌میان : زانستى فیقهى ئیسلامى (علم الفقه الإسلامی) .
سییه‌میان : زانستى ئه خلاق وته‌صه‌ووفى ئیسلامى ، (علم الأخلاق و التصوف الاسلامی) .(1)
كه‌ بیگومان سه‌رچاوه‌كانى ئیسلام له‌ (قورئانى پیرۆز) و (فه‌رموده‌كانى حه‌زره‌ت [ d ])  ده‌ستنیشانى ئه‌و راستیانه‌یان كردووه‌ .
بۆیه‌ ده‌كریت بلَێین زانستى ته‌صه‌ووف زانستیكه‌ سه‌رچاوه‌ى له‌ خودى ده‌قه‌كانى (الكتاب و السنة) وه‌ گرتووه‌ ، چونكه‌ زانستیكه‌ ده‌دویت له‌ بواره‌كانى ئه‌خلاقى ئیسلامى  و ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانى پیغه‌مبه‌ر [ d ] ، له‌ پیناو برِینى پله‌كانى خوداپه‌رستى ، هه‌ر له‌ له‌ى (التوبة) تا كۆتاییان به‌ تادووا پله‌كانى (العبودیة) به‌ تیپه‌رِبوون به‌ پله‌كانى (الإنابة ، الزهد ، القناعة ، الصبر ، الشكر ،الرضا ، المراقبة ..هتد) كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌م پله‌و پایانه‌ زانست و چه‌شتنى تایبه‌تن و تیكرِاشیان سه‌رچاوه‌یان له‌ سه‌رچاوه‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه‌ گرتووه‌ له‌ قورئانى پیرۆزو فه‌رموده‌ و ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانى حه‌زره‌ت [ d ] و ره‌وشتى هاوه‌لَانى پایه‌ به‌رزى و زاناو پیشه‌وایانى ئیسلام ، وه‌ زانایانى پسپۆرِ له‌ بوارى زانستى  ته‌صه‌ووف دا ، به‌ صه‌دان سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت لیكۆلَینه‌وه‌و  باسیان لیوه‌ كردووه‌و سه‌لماندویان ،(2)
هه‌روه‌ها زۆریك له‌ زانایان و میژوو نوسانى ئیسلام به‌ صه‌دان به‌رگى گه‌وره‌یان تایبه‌تمه‌ند كردووه‌ به‌ ته‌رجه‌مه‌ و ژیاننامه‌ى زانایان و گه‌وره‌یانى ریبازى ته‌صه‌ووفى ئیسلامى و ده‌ستنیشانیان كردوون ،(3)
ــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره‌ : الوجیز فی أصول الفقه للدكتور عبد الكریم الزیدان ص 9 .
(2) لیره‌دا  به‌  هه‌لى  ده‌زانین  كه‌ هه‌ندىَ  له‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ گه‌رِانه‌وه‌  لایان بۆ زیاتر شاره‌زایى له‌و سه‌رچاوانه‌  :
(قوت القلوب لأبی طالب المكی ، الرسالة القشیریة ، لأبی القاسم القشیری ، إحیاء علوم الدین للإمام الغزالی ، حلیة الأولیاء لأبی نعیم الأصفهانی ، مدارج السالكین لابن القیم الجوزیة ، عوارف المعارف لأبی حفص عمر الهروردی ، كتاب اللمع لأبی نصر السراج الطوسی ، ذكرة الأولیاء لفرید الدین العطار ، شرح عین العلم وزین الحلم للحافظ الملا علی القارئ ، الغنیة للإمام الكیلانی ، والمكتوبات للإمام الربانی ، تنویر القلوب للشیخ محمد أمین الأربلی ... هتد )
(3) له‌ نمونه‌ى  زانایانه‌ :(ابن جریر الطبری) له‌ (تأریخ) ه‌ كه‌یداو ، (أبو نعیم الأصفهانی) له‌ (الحلیة) ، (الإمام القشیری) له‌ (الرسالة) ، (أبو عبد الرحمن السلمی) له‌ (طبقات الصوفیة) ، (ابن الملقن) له‌ (طبقات الأولیاء) ، (ابن خلكان) له‌ (وفیات الأعیان) ، و(الحافظ الذهبی) له‌ (سیر أعلام النبلاء) ، (ابن العماد الحنبلی) له‌ (شذرات الذهب) ، ئیمام (عبد الوهاب الشعرانی) له‌ (الطبقات الكبرى) و(المحدث عبد الرؤوف المناوی ) له‌ (الكواكب الدراری) ، ئیمام (یوسف النبهانی) له‌ (جامع كرامات الأولیاء) دا  ، ئه‌مانه‌و ده‌یان زاناى به‌رزى دیكه‌ ، كه‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ناسراون له‌ زاراوه‌ى ئیسلامیدا به‌ ( الطبقات ) .
***   ***   ***

 

 

 

زاراوه‌ى ته‌صه‌ووف له‌ زمانه‌واني


    زاراوه‌ى ته‌صه‌ووف وه‌ك هه‌موو زاراوه‌يه‌كى ترى ئيسلامى ، له‌ روى (روالَه‌ته‌وه‌) نه‌ك (ناوه‌رۆك) ،  زانايان و پسپۆرانى  ئيسلام  جياوازى  بيرو  بۆجوونيان هه‌يه‌  له‌ سه‌ره‌تاو بنه‌رِه‌تى ئه‌و  زاراوه‌دا ،  به‌م پێيه‌ى لاى خواره‌وه‌  :
(1) هه‌نديك له‌ پسپۆرِان دهڵێن : زاراوه‌ى (تصوف) له‌ زاراوه‌ى (أهل الصفه‌) وه‌ هاتووه‌ ، كه‌ كۆمهڵێك له‌ هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوون  ، له‌ سوجێكى مزگه‌وته‌كه‌ى مه‌دينه‌دا هه‌موو كاتيان ته‌رخانكردبوو بۆ به‌ندايه‌تى و يادى خودا ، وه‌ به‌ ئه‌هلى صوففه‌ ناويان ده‌ركردبوو وه‌ زاهيدو دونيا نه‌ويست بوون ، له‌وانه‌ : سلمانى فارسى ، أبو ذر الغفارى و أبو هريره‌ و .. هتد ، وه‌ چه‌ندين ئايه‌تى پيرۆز و فه‌رموده‌ى حه‌زره‌ت (د.خ) له‌ باسى جاكه‌و مه‌دحي ئه‌واندا ده‌دوێت . (1)
 (2) كۆمهڵێكى ديكه‌ له‌ زانايانى ئيسلام دهڵێن : زاراوه‌ى (تصوف) له‌ زاراوه‌ى (الصف الأول) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، جونكه‌ ئه‌هلى ته‌صه‌ووف له‌ ريزى يه‌كه‌مدان به‌ هۆى هه‌رده‌م به‌ندايه‌تيان و نزيكيان له‌ په‌روه‌ردگاريان .(2)
 (3) هه‌ندێكى تر له‌ پسپۆرِان  دهڵێن  :  زاراوه‌ى (الصوفيه‌) له‌ زاراوه‌ى (الصفاء) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، واته‌ : دلَ و ده‌روون پاكى . (3)
 (4) بهڵام  زۆربه‌ى  هه‌ره‌ زۆرى  زانايان  و پسپۆرِانى ئيسلام پاش ليّكۆلَينه‌وه‌يه‌كى زۆر گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و راستييه‌ى  كه‌ :
    بهڵى زانستى ته‌صه‌ووفى ئيسلامى له‌ ناوه‌رۆكدا هه‌موو ئه‌و واتايانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تێدايه‌ ، بهڵام له‌ روى ياساكانى زانستى (إشتقاق ) ه‌وه‌ (علم الصرف والإشتقاق) ، زاراوه‌ى (تصوف) وا گونجاوه‌ بلَێن كه‌ بنه‌رِه‌ته‌كه‌ى له‌ (صوف) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، واته‌ پۆشاكى خورى ، له‌به‌ر دوو هۆ :
يه‌كه‌ميان : گونجاوى ئه‌م بۆجونه‌ له‌ ته‌ك زانستى (اشتقاقى ) عه‌ره‌بيدا ، جونه‌ : ده‌گوتريت (فلان تصوّف إذا لبس الصوف، وتقمص إذا لبس القميص ) واته‌ : له‌ زمانه‌وانيدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پۆشاكى خورى پۆشى پێى ده‌گوترێت : (تصوّف) هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ر كراسێكيشى كرده‌ به‌ر پێى ده‌گوترێت (تقمّص) .
دووميان : پۆشاكى (صوف و خورى) له‌ سه‌ره‌تاى ئيسلامدا و پێش ئيسلاميش ، هه‌رده‌م پۆشاكى خواناسان و صالَحان بووه‌ ، جونك ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ذارى و دونيا نه‌ويستى بووه‌ ، وه‌  زۆرێك له‌ فه‌رموده‌كانى حه‌زره‌ت (د.خ) ئاماذه‌ى بۆ كردووه‌ و هاوهڵانيشى زۆربه‌يان ئه‌و پۆشاكه‌يان پۆشيوه‌ ، ماوه‌يه‌كى زۆر به‌م شێوازه‌ بوون ،  پاشان ئه‌هلى ته‌صه‌ووف له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌ناسرێنه‌وه‌ زۆر گرنگيان نه‌داوه‌  به‌  روالَه‌تيان له‌ روى پۆشينى ئه‌و جۆره‌ پۆشاكه‌وه‌ ،  بۆيه‌  زۆربه‌يان  وه‌ك خهڵكى تر  پۆشاكيان  پۆشيوه‌ ، به‌ لَام ئه‌و زاراوه‌ وه‌ك له‌قه‌بێك به‌ درێذايى  مێذور ئيسلام  هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و  پێيه‌وه‌  ناسراون  . (4)
ــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رجاوه‌كان :
(1)  بنواره‌  : حاشية  شيخ  زادة على  تفسير البيضاوي  ج 1 ص 584 ،  التا ج  الجامع  للأصول  للشيخ منصور  علي  ناصف  ج 5 ص180 ، التصوف  الثورة  الروحية في الاسلام  ، دكتور   أبو  العلا العفيفي ص 47  .
(2) بنواره‌  : عوارف المعارف للإمام أبي حفص عمر السهروردي ص 47 .
(3)  بنواره‌  بۆ درێذه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ : الرسالة القشيرية  للإمام القشيري ص 138 ، الغنية للشيخ عبد القدر الكيلاني ص 558 ، اللمع للإمام أبي نصر السراج ص 47 ، له‌ لێكۆلَينه‌وه‌ى : دكتور عبد الحليم محمود وسرور  .
 (4) بنواره‌ : عوارف المعارف للسهروردي ص 23ـ 24 ،إحياء علوم الدين للإمام الغزالي ج 1 ص 354 ، حليه‌ الأولياء لأبي نعيم الأصفهاني ج 1ص 345 ،ج 2 ل 134 ، كتاب اللمع لأبي نصر السراج ص 574 ، الطبقات الكبرى لابن سعد الزهري ج 4 ص 80 ، الإصابه‌ في تميز الصحابه‌ للعسقلاني ج1ص120 ، تفسير النسفي لأبي البركات النسفي ج 2ص 49 ، التأريخ الكبير لابن عساكر الدمشقي ج 6 ص 50، مقدمه‌ ابن خلدون ص 467 ،حاشيه‌ الجمل المسماه‌ بـ الفتوحات الإلهيه‌ على تفسير الجلالين ج2ص 132 ، التاج الجامع للأصول للشيخ منصور  علي  ناصف  ج3 ص 53 ، التفسير والمفسرون للدكتور محمد حسين الذهبي ج2 ص 387 ، التصوف الثوره‌ الروحية في الاسلام للدكتور. أبو العلا العفيقي ص 34 ، نشأة التصوف الأسلامي للدكتور إبراهيم البسيوني ص 16)، ته‌صه‌ووف له‌ بنجينه‌و ناوه‌رۆكدا ، حسن خالد موفتى ل 9-17 .
***   ***   ***

 

 

 

زاراوه‌ى ته‌صه‌ووف له‌ ناوه‌رۆكدا


       زانستى ته‌صه‌ووف وه‌ك هه‌موو زانستێكى ئيسلامى تر كۆمه‌لَه‌ پێناسه‌يه‌كى هه‌يه‌ كه‌ له‌ ناوه‌رۆكدا تێكرِايان له‌ يه‌ك حه‌قيقه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌يان گرتووه‌ ، كه‌ ده‌توانين بلَێن  :
له‌  نێو ئه‌و  كۆمه‌لَه‌  پێناسه‌دا  جياوازيى  واتايى  بابه‌تى ياخود جه‌وهه‌رى نييه‌ ، به‌لَكو جياوازيه‌كان روكه‌شين و هه‌لَقولَاون له‌و راستييه‌ى كه‌ ته‌صه‌ووف خۆى له‌ خۆيدا چه‌شتنه‌و هه‌ر زانايه‌كيش كه‌ پسپۆرِه‌ له‌و مه‌يدانه‌دا به‌پێى جۆرى چه‌شتنه‌كه‌ى خۆى و به‌پێى ئاستى به‌هره‌مه‌ند بوونى و به‌ پێى  پله‌و پايه‌ى له‌و زانسته‌دا تاريف و پێناسه‌ى  تايبه‌ت به‌و  زانسته‌ ئه‌نجام داوه‌ ،  به‌ لَام ئه‌وه‌ى كه‌ زانايانى ئيسلام كۆن له‌ سه‌رى ئه‌وه‌ي كه‌  :
زانستى ته‌صه‌ووف بريتييه‌ له‌ : په‌يرِه‌وكردنى ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانى ئيسلام .به‌واتايه‌كى تر ، بريتييه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌‌ بنه‌وماو بنچينه‌يه‌ك كه‌ به‌هۆيانه‌وه‌ مرۆڤ په‌يوه‌ندى ده‌به‌ستێت له‌ته‌ك په‌روه‌ردگاريداو ، وازده‌هێنێت له‌ هه‌موو كرده‌وه‌و ره‌وشتێكى ناپه‌سه‌ندو پياده‌ى هه‌موو ره‌وشت و كرده‌وه‌يه‌كى په‌سه‌ند ده‌كات ، كه‌ زانايانى ته‌صه‌ووف به‌و پرۆسه‌ ده‌لَێن   :( التخلي عن الرذائل والتحلي بالفضائل ) " (1)
وه‌ نمونه‌ى ره‌وشتى ناپه‌سه‌ند كه‌ پێويسته‌ دڵَ و ده‌رون لێيان پاك و پالَفته‌ بكرێته‌وه‌  وه‌ك :  دوورِويى و رييا بازى و تورَه‌يى و كينه‌و ده‌خه‌زارى و حه‌ساده‌ت بردن به‌ خه‌لَكى و دوو زبانى و فيزو ده‌مارگيرى و خۆپه‌سه‌ندى و .. هتد .
وه‌ ره‌وشتى جوان و په‌سه‌ند كه‌ ديسان پێويسته‌ دڵ و ده‌رون پێيان ئاواشته‌و رازاوه‌ بكرێت  له‌ نمونه‌ى :  خۆشه‌ويستى خوداو گه‌ردن كه‌چىو خۆرِاگرى و يارمه‌تيدانى خه‌لَكى و لێبوردن و عييززه‌تى نه‌فس و ئيستيقامه‌ت و دامه‌زراوى دڵ و ..هتد  .
كه‌ ئه‌و جۆره‌ چاكسازيانه‌ له‌ زاراوه‌ى قورئانى پيرۆزدا له‌ شوێنێكدا ناوبراوه‌ به‌ (تزكية النفس) واته‌ : پالفته‌كردن نه‌فس ، وه‌ك خواى گه‌وره‌  ده‌فه‌رموێت (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا )(سورة (الشمس)(9 ـ10))
وه‌ له‌ شوێنێكى تردا ناوبراوه‌ به‌ (مجاهدة النفس) ، واته‌ : كۆشش كردن له‌ ته‌ك نه‌فس دا به‌ مه‌به‌ستى پالَفته‌كردنى له‌ ره‌ووشه‌ نا شياوو نا په‌سه‌نده‌كان ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ) (سورة (العنكبوت ) (69)
وه‌ له‌ زاراوه‌ى فه‌رموده‌كانى حه‌زره‌تدا [ d ] ناوبراون به‌ (تصفية القلب) ياخود (إصلاح القلب) وه‌ك له‌ فه‌رموده‌يه‌كى (صحيح)دا هاتووه‌ كه‌ ( النعمان بن بشير ) بۆمان ده‌گێرِته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر[ d ] فه‌رموى : (أَلَا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ ، أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ "(2)   واته‌ : له‌ نێو جه‌سته‌ى مرۆڤ دا پارچه‌ گۆشتێك هه‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر چاك وئيصلاح كرا هه‌موو جه‌سته‌ى مرۆظه‌كه‌ ئيصلاح ده‌بێت ، به‌ پێچه‌وانه‌يشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر  خراب و ئيفساد كرا تێكرِاى جه‌سته‌ى مرۆظه‌كه‌ خرا ده‌بێت ، ئه‌و پارظه‌ گۆشته‌ش بريتييه‌ له‌ (دڵَ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره‌ : دائرة المعارف الإسلامية ، لجنة الدكتور أحمد الشنتناوى و رفاقه ج5ص 380 ، تلبيس ابليس ، أبو الفرج ابن الجوزى ص 162ـ 163 .
(2) بنواره‌ : صحيح البخاري ج1ص90 باب فضل من استبرأ لدينه برقم 50، صحيح مسلم ج8ص290 باب أخذ الحلال وترك الشبهات برقم 2996.
***   ***   ***

 

 

 

 

 

پێويستى رابه‌ر (المرشد) له‌ ئيسلامدا


بێگو‌مان به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر زانستێك له‌ زانسته‌ ئيسلاميه‌كان پێويستى به‌ فێربوون و خوێندن و مامۆستاو رێپيشانده‌رو سه‌به‌بكارو وه‌سيله‌ و رابه‌رێك هه‌يه‌ ، ته‌نانه‌ت زانسته‌ دونيايه‌كانيش له‌ هه‌ر بابه‌ت و جۆره‌ صنعه‌تێك بێت بۆ فێربوونى پێويستمان به‌ مامۆستاو شاره‌زاو پسپۆرِو رابه‌ر و وه‌سيله‌يه‌ك هه‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر نا مرۆژ گومرا و سه‌رگه‌ردا ده‌بێت  و هه‌رگێز ناگات به‌ ئه‌نجامى دروست .
زانستى  ته‌صه‌ووفيش به‌و پێيه‌ى كه‌ زانستێكه‌ راسته‌و خۆ په‌يوه‌ندى به‌ دڵ و ده‌رونه‌وه‌ هه‌يه‌ و مرۆژ به‌ره‌و رێگاى خودا ناسين ده‌بات ، بێگومان پێويستى به‌ رابه‌رو وه‌سيله‌و مامۆستايه‌كى شاره‌زاو كارامه‌و لێهاتوو هه‌يه‌ كه‌ رێگه‌ى خوداناسينى نيشان بدات و بيپارێزێت له‌ هه‌ڵدێرو رێضكه‌ى ضه‌وت و مه‌ترسى رێگا و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌يتانى و داخوازيه‌ خراپه‌كانى نه‌فسى ئه‌مماره‌   ، وه‌ په‌روه‌رده‌ى ره‌وشتى به‌رزى ئيسلامى بكات و دورى بخاته‌وه‌ به‌ ئامۆذگارى پێويست له‌ خراپه‌و  ره‌وشتى ناپه‌سه‌ندو به‌دكارى .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌يشه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ چه‌ندين ئايه‌تى پيرۆزدا هانمان ده‌دات كه‌ وه‌سيله‌ى بگرينه‌به‌ر بۆ گه‌شتن به‌ سه‌عاده‌تى هه‌ردوو دونيا ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة المائدة (35) ، زانايان ته‌فسير ده‌فه‌رمون : مه‌به‌ست له‌ وه‌سيله‌ له‌و ئايه‌ته‌دا : زانايانى حه‌قيقه‌ت و رابه‌رانى ته‌ريقه‌ته‌ " (1)
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ هاني موسلَمانان ده‌دات كه‌ هاوه‌ڵى راستگۆيان و صاڵحان بن ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ) (سورة التوبة (119) .
وه‌ (كينونة) و هاوه‌ڵيكردنى صاڵحان و راستگۆيان گشتى تره‌ له‌ ته‌نها ره‌فاقه‌تى ژاهيرى ، واته‌ ئه‌و ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ به‌ڵگه‌يه‌ بۆ هه‌ردوو حاڵه‌تى ئاشكرا و په‌نهانى له‌ سه‌ر پێويستى ره‌فاقه‌ت و هاوه‌ڵى ، بۆيه‌ زانايانى ته‌صه‌ووف فرمويانه‌ : ره‌فاقه‌ت دوو به‌شه‌ :
يه‌كه‌ميان : به‌ ره‌فاقه‌تى زاهيرو ئاشكرايه‌ كه‌ ناويان بردووه‌ به‌ (الصحبة الظاهرة) كه‌ صوحبه‌تكردنى موريده‌ بۆ مورشيده‌كه‌ى به‌ شێوازى زاهير ، كه‌ زۆر گرنگه‌ .
دووميان : صوحبه‌تى مورشيده‌ به‌ شێوازى په‌نهانى و له‌ رێگه‌ى (دڵ)ه‌وه‌ ، كه‌ ناويان بردووه‌ به‌ (الرابطه‌) وه‌ به‌ پێى ئه‌و ئايه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ هه‌ردوو به‌شه‌كه‌يان سه‌لماندووه‌ (2)
    خوێنه‌رى ئازيز : ئه‌گه‌ر وه‌سيله‌و مورشيد گرنگ نه‌بوايه‌ حه‌زره‌تى موسى (على نبينا وعليه الصلاه‌ والسلام) داواى ره‌فاقه‌ت و ئيرشادى و رێنومايى حه‌زره‌تى (خضر ) ى ( عليه السلام) نه‌ده‌كرد ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ له‌ سه‌ر زارى  بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ و ده‌فه‌رمۆێت (قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِي مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا) (سورة الكهف (66)
كه‌ مه‌به‌ستى فێربوونى زانستى ته‌صه‌ووف و (باطن) بوو ، چونكه‌ حه‌زه‌رت موسى زانستى (ظاهر) ى ده‌زانى ،به‌ڵام زانستى (باطن) وزانسته‌ نهێنيه‌كان  لاى حه‌زره‌تى (خضر) بووه‌ ، وه‌ك ئيمامى قورطبي بۆمان باس ده‌كات (3)
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمۆێت( وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا)( الكهف (17)) واته‌ : هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره‌ سه‌رلێشێواو گومرِاى بكات مورشيدو رابه‌رێكى پێ ئاشنا ناكات ، خوا په‌نامان بدات .
ئاشكرايه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ريش (د.خ) له‌  زۆر فه‌رموده‌دا هانى  موسڵمانانى داوه‌ له‌ سه‌ر هاوه‌لَى و  صوحبه‌تى ئه‌هلى صه‌لاح و پياوانى خودا له‌ و فه‌رمودانه‌ :( مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ كَمَثَلِ صَاحِبِ الْمِسْكِ إِنْ لَمْ يُصِبْكَ مِنْهُ شَيْءٌ أَصَابَكَ مِنْ رِيحِهِ وَمَثَلُ جَلِيسِ السُّوءِ كَمَثَلِ صَاحِبِ الْكِيرِ إِنْ لَمْ يُصِبْكَ مِنْ سَوَادِهِ أَصَابَكَ مِنْ دُخَانِهِ .." (4) 
     وه‌ بێگومان پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) مورشيدو رابه‌رى هاوه‌ڵانى بووه‌ ، وه‌ پاشان حه‌زره‌تى (الصديق الأكبر ) و حه‌زره‌تى (عمر الفاروق) پاشان حه‌زره‌تى (عثمان ذي النورين) پاشان حه‌زره‌تى (علي الكرار) (رضي الله عنهم أجمعين )، به‌و پێيه‌ هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و موسڵمانان هيچ سات و كاتێك بێ مورشيدو رابه‌ر نه‌بوون ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك مێذووى ئيسلامى خوێندبێته‌وه‌ ئه‌و راستييه‌ى بۆ ئاشكراو نومايان بووه‌ ، هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و راستتييه‌يشه‌ كه‌ زانايانى ئيسلام ده‌يان و صه‌دان دانراويان نوسيوه‌ له‌ سه‌ر گرنگى وه‌سيله‌و رابه‌ر و مورشيد و گرتنه‌به‌ريان به‌ مه‌ستى گه‌يشتن به‌ ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارو شاره‌زا بوون له‌ حه‌قيقه‌تى ئيمان و ئيسلام و ئيحسان .(5)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره‌ : تفسير روح البيان للشيخ اسماعيل البروسوي ج2 ص 388، تفسير مواهب الرحمن للشيخ عبد الكريم محمد المدرس ج3 ص142 .
(2) بۆ زاياتر شاره‌زايى له‌و بواره‌دا بنوارِه‌ : رسالة في إثبات الرابطة للشيخ مولانا خالد ذي الجناحين الهرزوري النقشبندي  ص 1ـ 9 ، السعادة الابدية فيما جاء بة النقشبندية للشيخ عبد المجيد الخاني ص 22 وما بعده ، الحديقة الندية للشيخ محمد بن سليمان البغدادي ص 78 وما بعده . كتاب سراج القلوب للشيخ محمد عثمان سراج الدين النقشبندي ص 263-267 . تنوير القلوب للشيخ محمد امين الاربلي ص 512 .    
(3) بنواره‌ : تفسير الجامع لأحكام القرآن للقرطبي ج 6ص 16 .
(4) رواه أبو داود في سننه عن أنس رضي الله عنه ، ينظر : سنن أبي داود ج12ص 457 برقم (4191).
(5) بنواره‌ : إحياء علوم الدين للإمام الغزالي ج 3 ص 76 ، فتح الباري شرح صحيح البخاري للحافظ العسقلاني ج 1ص 99 ، فيض القدير شرح الجامع الصغير للمحدث المناوي ج2ص  530، لطائف المنن والأخلاق للشيخ عبد الوهاب الشعراني ص 419 ، كتاب المدخل لابن الحاج المالكي ج 2ص 142  ، مواهب الرحمن للمدرس ج 3 ص 143 ـ 144 ، كتاب جامع الأصول للشيخ أحمد ضياء الدين بن مصطفى ص 84ـ 85 .
***   ***   ***

 

 

 

رێبازى نه‌قشبه‌ندى له‌روانگه‌ى نيسبه‌ت و واتاوه


      نيسبه‌تى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و واتاى ئه‌و نيسبه‌ته‌ : ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ حه‌زره‌تى شێخ محمد بهاء الدين محمدى كورِى محمدى كورِى محمدى ئووه‌يسى حوسه‌ينى بوخارى ناسراو به‌ (شاهى بوخارا) ياخود (شاهى نه‌قشبه‌ند) (قدس الله سره) كه‌ له‌ سالَه‌كانى نێوان[717ـ791هـ] ژياوه‌ ، وه‌ داده‌نرێت به‌ يه‌كێك له‌ گرنگترين و ناسراو ترينى ڕابه‌رانى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى به‌ تايبه‌ت و  رێبازى ته‌صه‌ووفى ئيسلامى به‌ شێوازێكى گشتى ، وه‌ ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌نديش به‌ شێوازيكى به‌ربلَاو زياتر له‌وه‌وه‌ شوهره‌تى په‌يداكردوو بلَاو بووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ (نه‌قشبه‌ند) نازناوى ئه‌وه‌ و به‌و نيسبه‌ته‌وه‌  ته‌ريقه‌ته‌كه‌يش شوهره‌تى په‌يدا كردووه‌ .
    هه‌روه‌ها  زاراوه‌ى (نه‌قشبه‌ندى) كه‌ له‌قه‌بى (شاهى نه‌قشبه‌نده‌) (قدس الله سره) جه‌ند بۆچونێك هه‌يه‌ له‌واتاى ئه‌و زاراوه‌ پێكهاته‌دا ، به‌هێزترينيان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ :
(نه‌قش به‌ند) واته‌ : په‌يوه‌ندى نه‌قش ، كه‌ له‌ ئه‌صلَدا بريتييه‌ له‌ وێنه‌ى ته‌بعكار له‌ سه‌ر مۆم يان هه‌رشتێكى تر ، پاشان مانه‌وه‌ى ره‌سمى ئه‌و ته‌بعه‌ له‌و جێگه‌يه‌دا به‌بێ سرِينه‌وه‌ .
به‌و واتايه‌ى كه‌ (شاهى نه‌قشبه‌نده‌) (قدس الله سره)  يادى په‌روه‌ردارى كردووه‌ به‌ (دڵ) ، كه‌ ناسراوه‌ به‌ (الذكر القلبي) به‌ به‌رده‌وامى هه‌تا واى لێهاتووه‌ وێنه‌ى ( الله ) له‌ سه‌ر دڵى نه‌قشى گرتووه‌و ته‌بع بووه‌ ، بۆيه‌ ناو نرواوه‌ نه‌قشبه‌ندى  .(1)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) جامع كرامات الأولياء للشيخ يوسف بن اسماعيل النبهاني ج 1ص 240ـ 253 ،  تنوير القلوب في معامله‌ علام الغيوب،الشيَخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 539-540 ، الحديقه‌ النديه‌ في الطريقه‌ النقشبنديه‌ والبهجه‌ الخالديه‌ قدس الله اسرارهم العليه‌ للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ، ص 22 .
***   ***   ***

 

 

نازناوه‌كان ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ن
به‌ درێژايى  مێژوو

له‌ مێژووى خۆيدا ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى چه‌ند نازناوێكى هه‌بوه‌ له‌ هه‌ر قۆناغێكدا به‌ يه‌كێك له‌و نازناوانه‌ شوهره‌تى په‌يدا كردووه‌ ، كه‌ بريتين له‌ :
يه‌كه‌م : ته‌ريقه‌تى (الصديقية) .
دووه‌م : ته‌ريقه‌تى (الطيفورية) .
سێيه‌م : ته‌ريقه‌تى (الخواجكانية) .
چواره‌م : ته‌ريقه‌تى (النقشبندية) .
پێنجه‌م : ته‌ريقه‌تى (الأحرارية) .
شه‌شه‌م : ته‌ريقه‌تى (المجددية) .
حه‌وته‌م : ته‌ريقه‌تى (الخالدية) .
به‌ پێى ئه‌م رونكردنه‌وه‌ى لاى خواره‌وه‌ :
دياره‌ ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى له‌ مێژوى ئيسلامىدا به‌ چه‌ند  قۆناغێكى گرنگدا تێپه‌رِيوه‌و له‌ هه‌ر قۆناغێكيشدا جۆره‌ شوهره‌ت و نازناوێكى هه‌بووه‌ ، ئاشرايه‌ كه‌ ئه‌م ته‌ريقه‌ته‌ ئه‌چێته‌وه‌ سه‌ر حه‌زره‌تى( أبوبكر)ى (صديق) (رضي الله عنه) كه‌ ئه‌و يش راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن حه‌زره‌ته‌وه‌ [د.خ ] وه‌ريگرتووه‌ ،
بۆيه‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌ حه‌زره‌تى (أبو بكر ى صديق)ه‌وه‌ ، تا شێخ با يه‌زيد ى بوستامى (طيفور بن عيسى البسطامي )(قدس الله أسرارهم) ، ناسراوه‌ به‌ ته‌ريقه‌تى (صديقية) ، كه‌ نازناوى حه‌زره‌تى (صديق) ه‌ (رضي الله عنه).
    وه‌ له‌ بايزيدى بوستامى يه‌ وه‌  هه‌تا خواجه‌ شێخ (عبدالخالق)ى غه‌جده‌وانى (قدس الله أسرارهم) ، ناسراوه‌ به‌ (طيفورية) ، كه‌ نازناوى حه‌زره‌تى بايزيدى بوستامى يه‌،
    وه‌ له‌ خواجه‌ شێخ (عبدالخالق)ى غه‌جده‌وانى يه‌ وه‌( عبد الخالق بن عبد الحميد الغجدواني البخاري) ، هه‌تا شاهى نه‌قشبه‌ند (قدس الله أسرارهم) ناسراوه‌ به‌ ته‌ريقه‌تى (خواجكانية) ، كه‌ به‌واتاى (المشايخ) دێت له‌ زمانى فارسيدا، كه‌ بريتين له‌ كۆمه‌لێك له‌ رابه‌رانى ئه‌م  ته‌ريقه‌ته‌ و هه‌ريه‌كه‌يان به‌ نازناوى (خواجه)وه‌ ناسراون  ، واته‌: (شێخ )، ياخود (رابه‌ر) .
    وه‌ له‌ شاهى نه‌قشبه‌نديشه‌وه‌ ،  هه‌تا شێخ (عبيد الله) ى ئه‌حرار (قدس الله أسرارهم) ناسراوه‌ به‌ ته‌ريقه‌تى (نقشبنديه‌) كه‌ نازناوى حه‌زره‌تى شاهى نه‌قشبه‌ند (شێخ محمد بهاء الدينى نه‌قشبه‌ند ) بووه‌ (قدس الله سره) ،
    وه‌ له‌ شێخ (عبيد الله) ى ئه‌حراريشه‌وه‌ (عبيد الله بن محمود بن شهاب الدين الشاشي السمرقندي الأحرار ت 895هـ)، هه‌تا ئيمامى ره‌ببانى (قدس الله أسرارهم) ناسراوه‌ به‌ ته‌ريقه‌تى (أحراريه‌) كه‌ نازناوى حه‌زره‌تى  شێخ عبيد الله ى ئه‌حراره‌ (قدس الله سره) .
   وه‌ له‌ ئيمامى ره‌ببانىشه‌وه‌ (أحمد الفاروقي السهرندي اللاهوري ت 1034هـ) هه‌ تا شێخ (شمس الدين حبيب الله جان جانان المظهر الحنفي الدهلوي ) (قدس الله أسرارهم) ، ناسراوه‌ به‌ (مجددية مظهرية) وه‌ ئه‌و نازناوه‌ درێژه‌ى كێشاوه‌ تا سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى شێخ مه‌ولانا خاليدى نه‌قشبه‌ندى شاره‌زورى كه‌ ته‌ريقه‌ته‌كه‌ هه‌ر به‌ (مجدديه‌) ناسراوه‌ ، كه‌ نازناوى ئيمامى ره‌ببانى يه‌ كه‌ (مجدّد) و نۆێخوازى ئاينى پيرۆزى ئيسلام بووه‌  له‌ سه‌ره‌تاى قه‌رنى يازده‌ى  كۆچيدا ..
   وه‌ له‌ حه‌زره‌تى شێخ مه‌ولانا خاليدى نه‌قشبه‌ندى يه‌وه‌ (قدس الله سره)  هه‌تا ئه‌م چه‌رخه‌ ناسراوه‌ به‌ ته‌ريقه‌تى (خالديه‌) ، كه‌ نيسبه‌تى دراوه‌ته‌ لاى حه‌زره‌تى مه‌ولانا خاليدى شاره‌زورى (أبو البهاء ضياء الدين ذي الجناحين ت1242هـ) (خلّد الله ذكرها على مرّ الأيام)،
    به‌لَام له‌ هه‌موو ئه‌و شه‌هره‌تانه‌ نازناوى(نقشبندية)  كه‌ نازناوىشاهى نه‌قشبه‌نده‌ (قدس الله سره) له‌ مێژوى ئيسلامدا سه‌باره‌ت به‌و ته‌ريقه‌ته‌ ئاشكراو مه‌شهوروترو نومايانتر بووه‌ . (1)
 
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1)  بنواره‌ : جامع كرامات الأولياء للنبهاني ج1ص557 ، ج2ص 57ـ58  ، 143 ، تنوير القلوب في معاملة علام الغيوب ، الشێخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 539 ،  الحديقة الندية في الطريقة النقشبندية والبهجة الخالدية قدس الله اسرارهم العلية للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ، ص 22 .

***   ***   ***
                                                                    
زنجيره‌ى ڕابه‌رانى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى


     بێگومان ئه‌م ته‌ريقه‌ته‌ وه‌ك هه‌موو ته‌ريقه‌ته‌ ته‌صه‌ووفيه‌ ئيسلاميه‌كانى تر سه‌رچاوه‌ى  له‌ حه‌زره‌ته‌وه‌ (د.خ) گرتووه‌ ، به‌تايبه‌ت ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى حه‌زره‌ت (د.خ) خه‌لَاتى خه‌ليفه‌ى يه‌كه‌م حه‌زره‌تى (صديق) ى كردووه‌ (رضي الله عنه) ، كه‌ نازناوى  به‌ (الصديق الأكبر) ده‌ركردووه‌ ،به‌ پێى فه‌رموده‌ى حه‌زره‌ت  (د.خ) كه‌ فه‌رمويه‌تى ( ما صبّ الله شيئا في صدري إلا صببته في صدر أبي بكر ) هه‌روه‌ها به‌ فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)  كه‌ فه‌رمويه‌تى ( ما فضلكم بكثره‌ صلاه‌ أو صيام ولكن بالسر الذي وقر في قلبه ) هه‌ر به‌ هۆى ئه‌و نهێنيانه‌يشه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زانايانى ئيسلام ده‌فه‌رمون حه‌زره‌تى أبو بكرى صديق گه‌وره‌ترينى موسلَمانانه‌ پاش پێغه‌مبه‌رى خودا . (1)
له‌حه‌زره‌تى (صديق) يشه‌وه‌ راسته‌و خۆ وه‌ حه‌زره‌تى  سه‌لمانى فارسى ، (رضي الله عنه) ئه‌م قه‌ريقه‌ته‌ى وه‌رگرتووه‌ ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى (قاسم بن محمد بن أبي بكر الصديق ) (رضي الله عنه) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى ئيمام (جعفر الصادق) (رضي الله عنه) له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى ( أبي يزيد طيفور بن عيسى بن ادم بن سروشان البسطامي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى (أبي الحسن علي بن أبي جعفر الخرقاني) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى (أبي علي الفضل بن محمد الطوسي الفارمدي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى (أبي يعقوب يوسف بن أيوب بن يوسف بن الحسين  الهمداني ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (عبد الخالق بن الإمام عبد الجميل الغجدواني البخاري) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (عارف الريوكري) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (محمود الإنجيز فغنوي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (علي الراميتي المشهور بالعزيزان ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (محمد بابا السماسي ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ  (السيد أمير الكلال ابن السيد حمزه‌ ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شاهى نه‌قشبه‌ند (السيد بهاء الدين محمد بن محمد بن محمد الشريف الحيني الحسني الأويسي البخاري) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شيخ (محمد علاء الدين العطار البخاري الخوارزمي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ (يعقوب الجرخي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (عبيد الله الأحرار ناصر الدين بن محمود بن شهاب الدين السمرقندي ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ (محمد زاهد) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ  (درويش بن محمد السمرقندي ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (محمد الخواجكي الأمكني السمرقندي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ (محمد الباقي بالله ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى ئيمامى ره‌ببانى (أحمد الفاروقي السهرندي اللاهوري المجددي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (محمد معصوم بن أحمد الإمام الرباني) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (محمد سيف الدين) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (نور محمد البدواني) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (السيد شمس الدين حبيب الله جان جانان مظهر) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ ( السيد عبد الله الدهلوي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه‌  حه‌زره‌تى شێخ (مولانا خالد ذي الجناحين ضياء الدين ابن احمد بن حسن الكوردي الشهرزوري النقشبندي الاشعري عقيده‌ الشافعي مذهبا العثماني نسبا) ، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ (غثمان سراج الدين) ته‌وێلَه‌يى  (قدس الله سره)، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ (عمر ضياء الدين) ى بياره‌ (قدس الله سره)، له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ محمد نجم الدين ى بياره‌ (قدس الله سره) له‌ويشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ محمد علاء الدينى بياره‌ (قدس الله سره)، له‌وانيشه‌وه‌ حه‌زره‌تى شێخ (محمد عثمان بن محمد علاءالدين بن عمر ضياء الدين بن عثمان سراج الدين الحسيني ) كه‌ نازناوی به‌ (شێخى سراج الدين ) نومايان بووه‌ (قدس الله سره)  .(2)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره‌ : إحياء علوم الدين للأمام حجه‌ الإسلام الغزالي ج1ص 99 ، الفتوحات المكيه‌ للشيخ الأكبر ابن عربي ج2ص 488 .
(2) بنواره‌ : تنوير القلوب في معامله‌ علام الغيوب،الشێخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 500-502 . كتاب سراج القلوب للشيخ محمد غثمان سراج الدين النقشبندي ص 316-324 .الحديقه‌ النديه‌ في الطريقه‌ النقشبنديه‌ والبهجه‌ الخالديه‌ قدس الله اسرارهم العليه‌ للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ، ص8ـ10 .السعاده‌ الأبديه‌ فيما جاء به النقشبنديه‌ للشيخ عبدالمجيد بن محمد الخاني الخالدي المتوفي 1319هـ ، ص 4ـ8 .
***   ***   ***